ستایڵی نوێ

ئایا لەپێکردنی تەنوورە لەنێوان پیاوان دەبێتە باو؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا لەپێکردنی تەنوورە لەنێوان پیاوان دەبێتە باو؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

ئەگەر لە پەیج و ماڵپەڕی ئەکتەر و کەسایەتییە بەناوبانگەکان و تەنانەت خەڵکی ئاسایش بڕوانین، دەبینین کە لەپێکردنی پانتۆڵ کەمبووەتەوە و ئەو پیاوانە تەنوورە لە پێدەکەن.

یەکێک لە دوایین وێنەکان کە بڵاوبووەتەوە، وێنەی برات پیت ئەکتەری 58 ساڵەی ئەمەریکییە کە لە مەراسیمی تایبەت بە فیلمەکەی لە برلین، تەنوورەیەکی هاوشێوە تەنوورەی پیاوانی سکۆتلەندی لەپێیکردووە، هەروەها لە لەندەن بەشێک لە کارمەندانی پاکەرەوە لەکاتی بەڕێکردنی کارەکانیان تەنوورەیان لە پێیە.

مێژووناس و نووسەرێکی بەریتانی بڕوای وایە کە لەبەرکردنی تەنوورە چەندان ئاسانیش نیە و بەشێک لەو کەسانە بۆ سەرنجڕاکێشانی زیاتر لەپێیدەکەن جیاواز لەلایەنی کلتووری ناوچەیەکی تایبەت کە تێیدا باوە پیاوان تەنوورە لە پێی بکەن.

ئەو نووسەرە دەڵێت، ئەگەر سەیرێکی رابردوو بکەین ئەو جلوبەرگەی ژنان کە ئێستا لەبەری دەکەن لەهەمان سەرەتاکانەوە بۆ ژنان دیزاین نەکرابوو. پێشانگەی جلی پیاوانە لە مۆزەی ڤیکتۆریا لە لەندەن دەرخەری ئەو راستیەن.



س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب