کوردستانی
زاوایەک هاوسەر و خەزووری کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ زاوایەک بەناوی (جەلال حسێنی) لە شاری مەهاباد دەستڕێژی گوللەی لە هاوسەر و خەزووری کردووەو هەردووکیانی کوشتووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند " نەمام فەرهوش و هاوسەرەکەی جەلال حسێنی ماوەیەکی زۆر بووە لە ناکۆکی گەورەی هاوسەرگیریدا بوون و دۆسێیەی جیابوونەوەیان لە دادگا بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نەمام فەرهوش، دایکی دوو منداڵ و خالید فەرهوش دانیشتووی شاری مەهابادن، لەلایەن جەلال حسێنی دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، هەڵهاتووە و لە سنووری تورکیا دەستبەسەرکراوە بەڵام لە کاتی دەستبەسەر کرانی دەرمانی خواردووە و پێش بردنی بۆ نەخۆشخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ب ح

بیروڕا