ئەدەب و هونەر

مەرگەساتی 1988 لە هەرێمی كوردستان نیشاندەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرگەساتی 1988 لە هەرێمی كوردستان نیشاندەدرێت
مەودا میدیا-

بە فیلمێك، لە سینەماكاندا رووداوی كۆمەڵكوژیی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری پەخشدەكرێت و ستافی فیلمەكە ئاماژە بەوەدەكەن "نهێنیی تێدا ئاشكرادەكرێت".

رێكەوتی 2ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بڕیارە لە سەرجەم سینەماكانی هەرێمی كوردستان فیلمی (1988) كە باس لە كارەساتەكەی ئەو ساڵە دەكات، پەخشبكرێت، لە پەڕەی فەرمیی تایبەت بە فیلمەكەش باس لەوەكراوە "بۆ یەكەم جار كۆمەڵێك نهێنی تێیدا ئاشكرادەكرێت".

فیلمی 1988 لە نووسین و دەرهێنانی هێژوان زەندییە و رێمان شەوكات بەرهەمهێنەرییەتی، هەریەك لە نواندنكاران شەماڵی عەبەڕەش، ئەیام ئەكرەم، حەمید یوسف، دڵنیا محەمەدی، قادر جەلال و بەشێكی دیكە لە هونەرمەندان رۆڵی تێدا دەبینن.

16ی ئازاری 1988 لە كۆتا ساڵی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عیراق - ئێران، رژێمی بەعسی لەناوچوو بە چەكی كیمیایی پەلاماری شاری هەڵەبجە و دەوروبەری  دا و لەماوەی تەنها یەك رۆژدا پێنج هەزار كوردی بێچەك شەهیدكران، زیاتر لە 10 هەزاری دیكە بریندار بوون و هەزاران منداڵی كورد لە رێگەی راكردن لە كیمیاباران منداڵەكانیان لێ ونبووە و هەتا ئێستا مان و نەمانیان نادیارە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب