کوردستانی

هۆشداریی ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكى باران بارینى به‌هێز هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و لافاویش دروست ده‌بێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " لە رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە ئەوەش نائاساییه بۆ ئەمکاتەی ساڵ و نیشانەی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینە".

وتیشى " کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی زۆر باشی باران و هەورە بروسکە و تەرزه بەشێوەی گشتگیر روودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان پێشبینی لافاوی زۆری لێدەکرێت و کە ئەوەش دەگمەن دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 50 ساڵی رابردوو بارانی بەوجۆرە لەو کاتەی ساڵدا بوونی نەبووبێت".

باسى له‌وه‌شكرد " لەسەر تاسەری وڵات پلەکانی گەرما دێتەوە خوار نۆڕماڵ و لەبەشێک ناوچە پێویستی بەگەرمکەرەوە دەبێتەوە و بەگشتی مانگی داهاتوو کەش فێنک دەبێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە