ئینستتیوتى نارین
ساڵێك به‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى تێپه‌ڕى
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
مانگى ئایارى ساڵى رابردوو، له كاتى گه‌ڕانه‌وه بۆ تاران، فڕۆكه‌كه‌ى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى پێشوى ئێران، فڕۆكه‌كه‌ى كه‌وته خواره‌وه و ته‌واوى سه‌رنشینه‌كانى گیانیانله‌ده‌ستدا.
كۆتایی مانگى ئایارى ساڵى رابردوو ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى پێشوى ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و چه‌ند به‌رپرسێكى تر له ناو فڕۆكه و لەکاتی گەڕآنەوەیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران، کەوتنەخوارەوەو دواى چه‌ندین كاتژمێر له گه‌ڕان به‌دواى فڕۆكه‌كه، سه‌رئه‌نجام هه‌موویان به مردویی دۆزرانه‌وه.
به‌رپرسانى ئێران له كاتى رووداوه‌كه رایانگه‌یاند "هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌وا بووه".
دواتریش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌وه وتى "فرۆكه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاته‌ى ئێران كۆن بووه و ته‌مه‌نى 45 ساڵ بووه، هیچ ته‌كنیك و مۆدێرن نه‌بووه".
ع
بیروڕا



