ئینستتیوتى نارین

بەهۆی كێشەیەكی عەشایەرییەوە شەش كەس كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كێشەیەكی عەشایەرییەوە شەش كەس كوژران

مەودا میدیا-
لە قەزای ئەبو خەسیبی پارێزگای بەسرە بەهۆی كێشەیەكی عەشایەرییەوە كە لە نێوان كۆمەڵێك ئامۆزادا روویدا، شەش كەس كوژران. 

بەپێی راگەیەنراوێكی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، لە ناو كاروانێكی پیادەڕۆی زیارەتكارانی شیعەمەزهەب لە ناوچەی باب تەویل لە قەزای ئەبو خەسیب ناكۆكی لە نێوان كۆمەڵێك ئامۆزادا دروست بووە و لە ئەنجامدا گەیشتووەتە بەكارهێنانی چەك و بەهۆیەوە شەش كەسیان لە یەكتر كوشتووە.
 
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پۆلیس تۆمەتبارانی رووداوەكەی دەستگیر كردووە و كۆتاییان بە شەڕەكە هێناوە.

پۆلیسی بەسرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە كێشەكە لەسەر پۆستی شیخایەتی هۆزی عیبادە بووە و بەهۆی ئەوەی رێكنەكەوتوون لەسەر دانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە كێشەكە دروست بووە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan