ئینستتیوتى نارین

كۆمپانیای سۆمۆ رێگە لە بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمپانیای سۆمۆ رێگە لە بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم دەگرێت

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سۆمەرییە نیوزی عیراقی، ئێستا بەشێوازێكی نوێ نەوتی قاچاخ دەبرێتە دەرەوە، بەڵام بۆیان یەكلا نەبووەتەوە كە بۆ كام وڵات دەڕوات و سەرچاوەی نەوتەكەش كوێیە.

كەناڵەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"دوای ئەو هۆشدارییانەی كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی بەقاچاغبردنی نەوتەوە، حكومەتی عیراق وەزارەتی بەرگری و چوار دەزگای دیكەی گەورەی راسپاردووە بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی ئەو كارە". 

باسی لەوەشكردووە"حكومەتی عیراق بەنیازە سزایەكی توندی بكەرانی ئەو بەقاچاغبردنە بدات ئەگەر بە تەواوی روون ببێتەوە كە ئەنجامدەرانی كێن". 

كەناڵەكە ئەوەشی باسكردووە كە عیراق گومانی هەیە ئەو نەوتەی كە بە قاچاغ دەبرێتەوە دەرەوە نەوتی هەرێمی كوردستان بێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan