تەندروستی
تا ئێستا ئه‌مه‌ت زانیووه له‌سه‌ر سوده‌كانى شیرى دایك؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پزیشكێكى پسپۆڕى منداڵان باس له سوده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى شیرى دایك ده‌كات بۆ منداڵه‌كه‌ى و هانى دایكانیش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى شیرى خۆیان بده‌نه منداڵه‌كانیان.
دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵڵا، پزیشكى پسپۆڕى منداڵان نوسیویه‌تى "سوده‌كانى شیرى دایك منداڵ زۆر زۆره، له سوده گرنگه‌كانى، هەرکاتێک داوای بکات ئامادەیە، خاوێنە و پێویستی بە تەعقیم و شۆردنی مەمە شوشە ناکات، بۆ سیستەمی بەرگریی منداڵەکە زۆر باشە چونکە دژەتەنی تێدایەو سیستەمی بەرگری منداڵەکە بەهێز ئەکات".
هه‌روه‌ها "بڕێکی زۆر باش لە ڤیتامین و پڕۆتین و چەوری تێدایە کە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دایک و منداڵەکە دروست دەکات، لەڕووی ئابوورییەوە پارەی تێناچێت، رێژەی توشبوون بە نەخۆشی رەبۆو حەساسیەت زۆر کەمترە".
باسى له‌وه‌شكردووه "رێژەی تووشبوون بە ئیلتهابی گوێچکە و کۆئەندامی هەناسەو سکچوون زۆر کەمترە، کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە دەریان خستووە شیری دایک ئاستی زیرەکی زیاد دەکات، ئەوانەی کە شیری دایک ئەخۆن کێشیان زۆر باشە واتە کەمتر تووشی قەڵەوی ئەبن،
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "کەمتر تووشی شەکرەو قەڵەوی و شێرپەنجە دەبن لە داهاتوودا، شیری دایک بەپێی وەرزو شەوو رۆژ و تەمەنی منداڵ دەگۆڕێت بەجۆرێک کە باشترین بێت، باشترین کۆمپانیا شیر ناتوانێت بڵێت وەک شیری دایک وایە کاتێک ریکلام بۆخۆی دەکات، بەڵکو ده‌ڵێت نزیکە لە شیری دایک، داوا له دایكان ده‌كه‌م شیرى خۆیان بده‌نه مناڵه‌كانیان".
ع
بیروڕا



