تەندروستی
ئه‌مساڵ دوو هه‌زار كه‌س تووشى شێرپه‌نجه‌بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەیەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگه‌یاند، داهاتى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا به‌راورد به ساڵانى رابردوو كه‌میكردووه، ده‌شڵێت، ئه‌مساڵ دوو هه‌زار تووشبووى نوێ تۆماركراون.
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەیەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگه‌یاند "بەهۆی قەیرانی سیاسیی و ئابورییەوە داهاتی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵانی (2017و 2018) زۆر كەمیكردووە، لەو سندوقانەی دانراون بۆ كۆكردنەوەی هاوكاریی، تەنها ئەو سندوقانەی تایبەتن بە شێربەنجە، بۆ نەخۆشخانەی هیوایە".
وتیشى "هەندێك رێكخراوی تر هه‌ن بەناوی شێرپەنجەوە پارە كۆدەكەنەوە، ئێمەی لێی بەرپرس نین و ناتوانین بڵێن دەگاتە نەخۆشخانەی هیوا یان توشبووانی ئەو نەخۆشیە، داهاتی سندوقە شێرپەنجە لە ئێستادا لە دۆخێكی باش‌دا نییە".
هه‌روه‌ها "پێشتر بەپێی یاسا داهاتی بەشێكی داهاتی جگەرەو خواردنەوە كحولییەكان بۆ سندوقی شێرپەنجە بوو، پشكی شێری داهاتی سندوقى شێرپەنجە لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی هاوتۆچۆی سلێمانییه".
ع
بیروڕا


