ستایڵی نوێ
"دەبێت چاڤى لاند دابخرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و بوونى سكاڵایه‌كى زۆر له‌سه‌رى، پرسى داخستنى پرۆژه‌ى چاڤى لاند یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكى باڵا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باجه‌كان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیارى داخستنی چاڤى لاند كۆتاییه و به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بووه".
وتیشى "بڕیاره‌كه دراوه و ئاراسته‌ى ئیداره‌ى سلێمانى كراوه و چاوه‌ڕوانین ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت و پرۆژه‌كه دابخرێت له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵه باجى نه‌داوه".
یه‌كێك له‌و سكاڵایانه‌ى له‌سه‌ر شاسوار تۆماركراوه نه‌دانى باج بووه به حكومه‌ت، هه‌روه‌ها له لایه‌كى تریشه‌وه‌ى خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند سكاڵایان له‌سه‌ركردووه.
ع
بیروڕا



