ئینستتیوتى نارین

قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی لە سبەینێوە قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و لە دوو تا چوار پلە دادەبەزێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"لە رۆژانی 10 بۆ 14ی ئەم مانگە، واتا لە سبەینێ چوار شەممەوە قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و بە ڕێژەی 2 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە".

وتیشی"بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە شاری سلێمانی 36 پلە، هەولێر 36 بۆ 37 پلە، دهۆك 35 بۆ 36 پلە، هەڵەبجە 36 بۆ 38 پلە، كەركوك 38 بۆ 39 پلە، كەلار 40 پلە، پێنجوێن 32 پلە و حاجی ئۆمەرانیش 24 بۆ 25 پلە دەبێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەپێی دواین پێشبینی لەو مەودایەدا ئەگەری باران بارین هەبوو، بەڵام ئێستا ئەو ئەگەرەش نەماوە".

باسی لەوەشكرد" ئەمساڵ زوو فێنكی دەستپێدەكات و ئەگەرێكی بەهێزیش هەیە كە سەرماش زووتر دەستپێبكات".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan