ئینستتیوتى نارین
30 قوتابخانه‌ى سلێمانى مه‌ترسیی رووخانیان له‌سه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوی هۆبه‌ی بیناسازی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە سنوورەکەیاندا نزیکەی 30 قوتابخانە مەترسیی رووخانیان لەسەرە و پێویستیان بە دروستکردنەوە هەیە، ده‌شڵێت، بۆ کۆتاییهێنان بە سیستمی دوو دەوامی، پێویستییەکی زۆریان بە قوتابخانەی نوێ هەیە.
شەنگە عوسمان، لێپرسراوی هۆبه‌ی بیناسازی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "ئەگەر بمانەوێت بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵانە دەوامی قوتابخانەکان رێکبخرێتەوە، ئێستا چەند قوتابخانەمان هەیە ئەوەندی دیکەمان پێویستە، کە ئێستا 420 قوتابخانەمان هەیە".
وتیشى "کێشەی سێ دەوامی نەماوە، بەڵام هەموو قوتابخانەکانیان دوو دەوامین، کێشەی سێ دەوامی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا چارەسەرکراوە، ئەمەش لەڕێگەی زیادکردنی پۆل بۆ قوتابخانەکان، ئێستا کێشەی سێ دەوامی و چوار دەوامی نەماوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "قەبارەی ئەو پۆلانەی لەسەر شێوازی کۆن دروستکراون، زیاتر پێنج بە شەش مەترن، بەڵام ئەوانەی ئێستا دروستدەکرێن بە ستانداردی نوێ دروستدەکرێن، هیچیان لە 5 بە 7 مەتر کەمتر نین".
به‌پێى ساڵنامه‌ى خوێندن، رۆژی یەکشەممە، 21-9-2025، یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندنە له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچه‌نده مامۆستایانى ناڕازیی باسى بایكۆت ده‌كه‌ن به‌هۆى نه‌دانى مووچه‌ى سێ مانگ؟
ع
بیروڕا



