راپۆرت
یه‌كێتى نایه‌وێت كابینه‌ى نوێ وه‌ك رابردوو بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا له سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا ده‌ستیكه‌وتووه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نایه‌وێت كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو بێت، به‌دواى بڕیاردان و خزمه‌تكردن و هاوبه‌شیكردندایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتی ناچێته ژێر بارى كابینه‌یه‌ك كه وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و پۆسته سیادییه‌كان و بڕیاردانێك له ناو حكومه‌ت قۆرخكرابێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى "كابینه‌ى نوێ كه ده‌بێته كابینه‌ى ده، بۆ یه‌كێتی و هه‌موو هاوڵاتییان جیاواز ده‌بێت و یه‌كێتی ئه‌مجاره هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ى ده‌وێت و ده‌یه‌وێت به‌شداری سه‌ره‌كی بێت له بڕیاردان و به‌شێك له پۆسته گرنگ و سیادییه‌كان له ده‌ستى خۆى بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و رۆڵه بگێڕێت كه به خه‌ڵكى داوه".
رۆژى رابردوو، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند "چیتر واژۆ له‌سه‌ر شتێك ناكه‌ین كه مافمان دیارنه‌كرابێت".
ئازاد عه‌زیز، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتی مه‌به‌ست لێى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و نایه‌وێت كابینه‌ى نوێ به رێچكه‌ى كابینه‌كانى رابردوو بڕوات و ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان قۆرخ بكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "یه‌كێتى ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت به‌شدارێكى راسته‌قینه بێت له‌ناو حكومه‌ت و ئه‌و بڕیارانه‌ى كه ده‌درێن به هاوبه‌شى لایه‌نى تر‌ى پێكهێنه‌رى حكومه‌ت بێت نه‌ك تاك لایه‌نانه بڕیار بدرێت و به‌كێتی تیایدا به‌شدارنه‌بێت".
ع
بیروڕا



