راپۆرت
هاوڵاتییان یه‌ك تریلیۆن و 500 ملیاری پاره‌ى ئاو و كاره‌با قه‌رزارن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "پاره‌ى ئاو و كاره‌با كه وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر هاوڵاتییان تۆماركراوه، یه‌ك تریلیۆن و 500 ملیار دینارى تێپه‌ڕاندووه".
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "قه‌رزى كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتییان و ته‌واوى هاوبه‌شه‌كانى كاره‌با كه ماڵان و پیشه‌سازى و كشتو‌كاڵى و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رو یه‌ك تریلیۆن دینار به‌رزبووه‌ته‌وه"
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وكاته‌ى كه داشكاندن و لێخۆشبوو‌ن به قه‌رزى كاره‌با هه‌بوو، دانه‌وه‌ى قه‌رز زۆر باشبوو، رۆژانه هاوڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى لێخۆش‌بوونیان بیانگرێته‌وه، قه‌رزى كاره‌بایان ده‌دایه‌وه".
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "قه‌رزه‌كانى كاره‌با له یه‌ك تریلیۆن و 200 ملیار دیناره‌وه بۆ یه‌ك تریلیۆن دابه‌زیووه، هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیش بۆ لێخۆشبوونى سه‌دا 15 و 20 بوو كه له رابردوو حكومه‌ت بۆ قه‌رز رایگه‌یاند".
له لایه‌كى تره‌وه، قه‌رزه‌كانى ئاوى ماڵان له‌سه‌ر هاوڵاتیی و هاوبه‌شه‌كانى له‌نێوان 400 بۆ 500 ملیار دیناره، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو ئه‌و قه‌رزه سه‌رو 600 ملیار دینار بوو، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامى لێخۆشبوونى قه‌رز كه هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه قه‌رزه‌كان كه‌میان كردووه".
له‌دواى ساڵى 2014ه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرد و ساڵانه‌ش له‌نێوان دوو بۆ سێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى نه‌دا، هاوڵاتییانیش له‌به‌رانبه‌ردا بڕیارى ئه‌وه‌یانداوه كه پاره‌ى ئاو و كاره‌با نه‌ده‌ن.
پێشتریش چه‌ندینجار په‌رله‌مانتارانى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان داوایانكردووه قه‌رزه‌كانى ئاو و كاره‌با و هه‌ر رسوماتێكى تر كه له‌سه‌ر هاوڵاتییانه له پاره‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببڕدرێت، چونكه پێیان وابووه حكومه‌ت نیازى دانه‌وه‌ى ئه‌و پاشهكهوتانهى نییه.
ع
بیروڕا



