راپۆرت
هۆكارەکانى دابه‌زینى نرخى ئاڵتوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیی كه بۆ ئۆنسه‌یه‌ك زیاتر له 250 دۆلار بوو، دابه‌زینه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به چه‌ند هۆكارێك هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4082 دۆلار دابه‌زى، شه‌وى رابردوو یه‌ك ئۆنسه بۆ 4381 دۆلار به‌رزبووه‌وه، واته له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا یه‌ك ئۆنسه 300 دۆلار دابه‌زى، هه‌ر ئه‌مڕۆش 250 دۆلار دابه‌زیووه.
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ نیوز، چەند هۆکارێک یەکگرتوو بوونە هۆی فشارخستنە سەر نرخی ئاڵتوون بەنرخەکان، دیارترینیان، باشترکردنی دانوستانە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمه‌ریکا، کەمبوونەوەی خواست لەسەر پەناگە ئارامەکان، واته زێڕ و زیو.
له لایه‌كى تره‌وه "وەرزی کڕین لە هیندستان کۆتایی هات کە یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکانی زێڕ لە جیهاندا، هه‌روه‌ها نەبوونی داتاكان بەهۆی داخستنی حکومەتی ئەمه‌ریکا، نادڵنیایی وەبەرهێنەرانی زیاتر کردووە".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خواست لەسەر زێڕ و زیو وەکو پەناگەیەکی ئارام کەمیکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا و شی جینپینگ هاوتا چینییەکەی لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانییەکان نزیکبووەتەوە، هەروەها پێوەرەکانی بەهێزی رێژەیی دەریانخست کە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو چووەتە ناو خاکی زیادە کڕینەوە.
به‌پێى شاره‌زایانى ئابوورى و بانكه‌كانى جیهان، دابه‌زینى نرخى ئاڵتوون، بۆ راستكردنه‌وه‌ى نرخه راستییه‌كه‌یه و ئاماده‌بوونه بۆ بهرزبوونهوهیهكى زیاتر له داهاتوودا.
ع
بیروڕا



