عیراقی
رێكەوتنەكەی هەرێم و بەغدا بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، لە بارەی رێكەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێت"تا كاتی پەسەندكردنی بودجەی نوێی عیراق بەردەوام دەبێت".
د.عیزەت سابیر، بیركاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند"ئەو رێكەوتنە سێقۆڵییەی كە لە هەرێم و عیراق و كۆمپانیا نەوتییەكان واژۆ كراوە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی عیراق بودجەی نوێ پەسەند دەكات و تا ئەو كاتەش هەڵناوەشێتەوە".
وتیشی"پێشتر چەند جارێك باس لەوە كراوە كە رێكەوتنەكە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگە و دواتر هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەركات عیراق بودجەی ساڵی نوێی پەسەند كرد، ئەوكات رێكەوتنێكی نوێ دەكرێت".
ئ پ
بیروڕا


