ئابووری

نرخی زێر دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێر دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد


مەودا میدیا-
دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و تۆماركردنی لوتكەیەكی نوێی مێژوویی لە هەفتەی رابردوودا، رۆژی هەینی نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ نزیكەی 200 دۆلار دابەزی و دواتر كەمێك بەرزبوویەوە.

رۆژی هەینی نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە 4,380 دۆلار، بەڵام هەمان رۆژ و بە خێرایی بۆ 4,186 دۆلار دابەزی، واتا 194 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك، بەڵام لە كۆتایدا پێش داخستنی بازاڕەكان جارێكیتر بەرزبووەوە بۆ 4,252 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك.

هەر دوێنێ‌ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتە نزیكەی 900 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ بە 874 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی وتەی شارەزایان، لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كە وتی"سەپاندنی رەسمی گومركی بە رێژەی 100% بەسەر چیندا تاهەتایی نییە و هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە" هۆكاری ئەو دابەزینە زۆرەی نرخی زێڕ بووە". 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan