گێتی

عیراق و تورکیا لەبارەی ئاو رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و تورکیا لەبارەی ئاو رێککەوتن
مەودا میدیا-

 به‌پێی رێككه‌وتنێک ئەنکەرە ئاماده‌یە رۆژانە یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا بۆ عیراق به‌ربداته‌وه‌و له‌ بەرانبەردا بەغدا رۆژانه‌ 500 هەزار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی تورکیا ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی  ئێرانی بڵاویکردەوە "تورکیا ئاو وەک کارتی فشار بەرانبەر عیراق بەکاردەهێنێت و ئەو هەنگاوەی ئەنکەرە گرتوویەتییەبەر نەک بە تەنها عیراق بەڵکو کاریگەریشی لەسەر ئێران دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری وشكبوونی چه‌ند ده‌ریاچه‌یەک له‌ ئێران تەنها ناوخۆی نییه‌ به‌ته‌نیا به‌ڵكو سیاسه‌تی توركیایە بۆ دروستكردنی چه‌ندین به‌نداو كه‌ بوونه‌ته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئەو سەرچاوانەی كه‌ ده‌ڕژێنه‌ ئێرانه‌وه‌".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan