ئینستتیوتى نارین
توركیا ملیاران دۆلار قەبارەی بازرگانی لەگەڵ عیراق هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانێكی وەزیری بازرگانی توركیا، قەبارەی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عیراق ساڵانە دەگاتە 20 ملیار دۆلار و لە ماوەی داهاتووشدا دەیگەیەننە 30 ملیار دۆلار.
عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانی توركیا، رایگەیاند"پەیوەندییەكی بازرگانی باش لە نێوان وڵاتەكەی و عیراقدا هەیە و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیشیان لە ئێستادا دەگاتە 20 ملیار دۆلار و لە ماوەیەكی مامناوەندیشدا دەگاتە 30 ملیار دۆلار
وتیشی"هەناردەكانی توركیا بۆ عیراق لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2025 دا گەیشتووەتە 8.7 ملیار دۆلار، كۆمپانیا توركییەكانیش هەزار و 145 پڕۆژەیان لە عیراقدا بە بەهای گشتی 36.6 ملیار دۆلار جێبەجێكردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ عیراق زیاتر پەرەپێدەدەن و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕەی كە لە نێوانیاندایە زیاتری دەكەن".
ئ پ
بیروڕا


