ئابووری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکات.

نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ  مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکەن".

بەپێی لیستی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ( 2025) ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای (2024/7/1 ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

Qaiwan
Qaiwan