ئابووری
شاندێکی هەرێم بۆ مووچە سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی بۆ دابەشکردنی مووچە و وەرگرتنی ئیکرامییەی خانەنشینان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق چرکردووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشنیی هەرێم رایگەیاند "ناوی ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە دەکرێت بە یەک لیست و پێش هەڵبژاردن شاندێکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون، هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت 12 مووچەی تەواوی ئیکرامییە دەیگرێتەوە و دەبێت وەزارەتی دارایی عیراق بیدات، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ خانەنشینێک وەرینەگرتووە.
ب ح

بیروڕا