کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لة تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت بە گشتیی، پلەکانی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 29  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan