عیراقی

توركیا و عیراق له‌باره‌ی ئاو گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا و عیراق له‌باره‌ی ئاو گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبووەوەو ئاشکرایکرد لەبارەی ئاو  و چەند پرسێکی تر رێککەوتن واژۆ دەکەن.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند "لەگەڵ تورکیا 26 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان هەیە و رێککەوتنێک سەبارەت بە ئاو واژۆ دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشوازیی لە هەنگاوەکانی پەکەکە دەکەن بۆ چەکدانان و پشتیوانی لە گفتوگۆکانی تورکیا و پەکەکە دەکەن".

لای خۆیەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەنکەرە و بەغدا و ناوچەکە  دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە رێگەی لیژنەیەکەوە کیشەکانی نێوان تورکیا و عیراق چارەسەر دەکرێت و کاتی ئاشتییە و نایانەوێت کات بەفیڕۆ بدەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan