کوردستانی
گەنجێک 10 هەزار دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد گەنجێکی دانیشتووای شارەزوور لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە 10 هەزار دۆلاری بۆ خاوەنەکەی گەڕاندووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەبی شاری بەغدا بەناوی (عەلاء فەواز فەهد) کە بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی کردووە و بڕی (10) هەزار دۆلاری لێ ونبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پارەکە لەلایەن هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی کە لەبنەڕەتدا خەڵکی شارەزوورە بەناوی (ئاکار عەلی حمە ئەمین) دۆزراوەتەوەو دواتر لە رێگەی مقەدەم (بەهمەن عەبدوڵڵا مەجید) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی لێپرسراوی باج و دەرامەتی ناو بارەگا بڕە پارەکە رادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە".
ب ح

بیروڕا