ئابووری
لەمساڵدا تەنها هەشت بەشەخۆراک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراکی عیراق ئاشکرایکرد لەمساڵدا تەنها هەشت بەشەخۆراک دابەش دەکرێت.
لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک رایگەیاند "بەپێی پلانی حکومەت لەمساڵدا تەنها هەشت بەشەخۆراک دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئیستادا کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی بەشی سێ مانگ بەشەخۆراکی تێدا هەڵگیراوە و لەئێستاشدا لە قۆناغی دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەمدان و لە داهاتوودا بەشی هەشتەمیش دابەش دەکەن".
لای خۆیەوە دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمییان لەبارەی بڕیاری دابەشکردنی هەشت بەشەخۆراکەوە پێنەگەیشتووە".
ب ح

بیروڕا