عیراقی
كەس ناتوانێت لە رۆژی دەنگدان مۆبایل بەكاربهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیوا عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عیراق، بڕیاریدا بەوەی كە هیچ كارمەندێكی سەر سندوقەكانی دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت ناتوانێت مۆبایلی پێبێت یان بەكاریبهێنێت تا ئەوكاتەی كاتی دەنگدان تەواو دەبێت.
سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیی عیراق رایگەیاند" سەرۆكی ئەركانی سوپای عیراق بڕیاریداوە مۆبایل لە سەرجەم ئەو كارمەندانەدا وەربگرن كە بەشدارن لە پاراستنی بنكەكانی دەنگدان، ئەم رێوشوێنەش ئامانجی سنوورداركردنی هەر رەفتارێكی نابەرپرسانە و پاراستنی دیسپلین و پاراستنی شكۆمەندی دامەزراوەی سەربازییە لە كاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"هۆكاری سەرەكی دەركردنی ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ كردەوەی تاكەكەسی بەشێك لە سەربازەكان كە دواتر لە سۆشیال میدیا بڵاویانكردووەتەوە و بووەتە هۆی لەكەداركردنی ناو و ناوبانگی سوپا".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەشێك لە ئەندامانی سوپای عیراق لەم دواییانەدا ڤیدیۆی گاڵتەجاڕییان تۆمار كردووە و لە سۆشیال میدیا بڵاویان كردووەتەوە كە تیایدا بانگەشەی ئەوە دەكەن كە دەستیان بەسەر قوتابخانەكاندا گرتووە و شكستیان بە "دوژمن" هێناوە، كە لەلایەن ژنە مامۆستا و كارگێڕەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێن.
ئ پ
بیروڕا


