عیراقی

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشكراكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشكراكرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عیراق ئاشکرایکرد دوای 24 کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی دەنگدان ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەندرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند "زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار كەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە سەرتاسەری عیراق مافی دەنگدانیان هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامێرەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە کاتژمێر 7:00٠ی بەیانییەوە كەوتوونەتەكار و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە لەكار دەكەوێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan