عیراقی

ژماردنی دەستی دەنگەکان لەگەڵ ئامێرەکان هاوتابوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماردنی دەستی دەنگەکان لەگەڵ ئامێرەکان هاوتابوون
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد ژماردنی دەستی دەنگەكان لەگەڵ ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواو بووەو هاوتا بوون.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لەگەڵ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت یەکسان بووە".

ئەمە لە کاتێکدایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق شریتی ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەتی بە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان داوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan