گێتی

بن گڤير: کۆچکردن لە غەززە تاکە چارەسەرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بن گڤير: کۆچکردن لە غەززە  تاکە چارەسەرە
مەودا میدیا-

ئیسرائیل دانانی ئەنجومەنێکی راگوزەر لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە رەتدەکاتەوە.

ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل رایگەیاند "تەلئەبیب رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی نادات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " "تاکە چارەسەری راستەقینە لە غەززە کۆچکردنە، نەک دامەزراندنی دەوڵەتێک کە پاداشتی تیرۆریستان بداتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ، ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک بدات کە لەلایەن ئەمەریکاوە داڕێژراوە و پشتگیری لە پلانی ئاشتیی دۆناڵد ترەمپ دەکات لە غەززە و لەلایەن (میسر، سعودیە، ئیمارات، ئوردن، قەتەر و تورکیا)وە پشتیوانی لێدەکرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan