گێتی
بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەناونەچووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەیەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بە تەواوی لەناونەچووە و هێشتا کارایە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاند "هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل تەنها هەنگاوەکانی ئێرانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دواخستووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "باشترین رێگا بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەردەوامبوونی فشارە ئابوورییە سەختەکان و ناچارکردنی تارانە بە دانووستان".
ئەمە لە کاتێکدایە، هەریەک لە وڵاتانی (فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا) بڕیارنامەیەکیان دژ بە ئێران بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئامادەکردووە.
ب ح

بیروڕا