گێتی

بەریتانیا هاوکاریی پەنابەران رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا هاوکاریی پەنابەران رادەگرێت

مەودا میدیا-

بەریتانیا هەوڵەکانی  بۆ تووندکردنی یاساکانی کۆچبەری چڕکردووەتەوە بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەمی بچووک لە فەرەنساوە خۆیان دەگەیەنن بەو وڵاتە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند "پابەندبوونی یاسایی بۆ پاڵپشتیکردنی بەشێک لە پەنابەران، کە دەرماڵەی نیشتەجێبوون و هەفتانە دەگرێتەوە هەڵدەوەشێننەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "راگرتنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو پەنابەرانەیە کە توانای کارکردنیان هەیە بەڵام کارناکەن، یان یاساکانی بەریتانیا پێشێل دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو " وەرگرتنی پشتگیری حکومەت دەدرێت بەو کەسانەی کە بەشداریی لە ئابووری و کۆمەڵگای بەریتانی دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan