کوردستانی
ئاسایشی پارتی رێگری لە هونەرمەندانی رۆژئاوای کوردستان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی پارتی رێگەی بە تێپەڕبوونی هونەرمەندانی رۆژئاوای کوردستان نەدا لە دەروازەی سنووری فیشخابوورەوە بێنە هەرێمی کوردستان، کە بڕیار بوو بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی لە سەقز بکەن.
یەکێتی رۆشنبیرانی کانتۆنی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "ئەم هەڵوێستە نادادپەروەرانەیە دژی بەها مرۆییەکانە، کە هونەر و شانۆی لەسەر بنیادنراوە و چونکە شانۆ پردێکە بۆ کۆکردنەوەی گەلان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئازادیی رامان و پرسەکانی هونەر و ئەدەب دەپارێزن و پشتیوانی لە هونەرمەندان دەکەن، ئاسانکاریی بۆ هاتوچۆی هونەرمەندان و رۆشنبیران هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە، فێستیڤاڵی شانۆی سەقز لە رۆژانی 10 تاوەکو 14ی کانونی یەکەم لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاربوو هەندێک گرووپ و هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان بەشداریی لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بکەن.
ب ح

بیروڕا