کوردستانی
وەزیری خوێندنی باڵا لە چەمچەماڵەوە پەیامێكی گرنگی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم بە هاوڕێیەتی سەرۆكی زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكانی هەرێم سەردانی قەزای چەمچەماڵی كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا پەیامێكی بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوانی چەمچەماڵ ئاراستەی هاوڵاتییانی هەرێم كرد.
د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە چەمچەماڵەوە رایگەیاند"چەمچەماڵ پێویستی بە قسەی زل نییە، بەڵكو پێویستی بە هەنگاوی كردارەكی گەورە هەیە و ئەمڕۆ رۆژی هیمەتە بۆئەوەی بە هەموومان هاوكاری خەڵكی لێقەوماوی قەزاكە بكەین".
وتیشی"گرنگ نییە بڕی ئەو هاوكارییەی پێشكەش بە خەڵكی چەمچەماڵی دەكەین قەبارەی چەندە، گەورەیە یان بچووك، بەڵكو گرنگ ئەوەیە هاوكارییەك پێشكەش بكەین ئەگەر هەرچەند زۆر كەمیش بێت، چونكە گرنگ ئەوەیە هەموومان رۆحی بەشداریكردنمان لە هاوكاریكردنی خەڵكی قەزاكە هەبێت".
وەزیری خوێندنی باڵا سوپاسی سەرۆكی زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكانی هەرێمیشی كرد كە ئەمڕۆ لەگەڵی هاتوونەتە قەزای چەمچەماڵ و سەرجەمیشیان جگە لەوەی كە لێخۆشبوونیان بۆ خوێندكارانی قەزاكە كردووە، هاوكاری ماددیشیان كۆكردووەتەوە و پێشكەش بە خەڵكی قەزاكە و زانكۆی چەرموویان كردووە".
ئ پ
بیروڕا


