ئابووری
یه‌ده‌گى عیراق له دراو و ئاڵتوون زیادیكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، یه‌ده‌گى دراوى بیانیی و ئاڵتوون له عیراق به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌هێزى ئابوورى عیراق نیشانده‌دات.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌ده‌گى عیراق له دراوى بیانیی و ئاڵتوون له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئاستێكى باشى تۆماركردووه به‌راورد به ساڵانى رابردوو".
وتیشى "یه‌ده‌گى دراوى بیانیی بانكى ناوه‌ندیی عیراق 100 ملیار دینارى تێپه‌ڕاندووه، هه‌روه‌ها یه‌ده‌گى ئاڵتوونیش بۆ نزیكه‌ى 170 ته‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو ئاستى دراوی بیانیی و ئاڵتوون، هێمایه بۆ به‌هێزى ئابوورى عیراق و له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیش عیراق یه‌ده‌گى ئاڵتوونى به‌رزه".
ع
بیروڕا


