عیراقی
فواد حسێن: لێدوانهكانى تۆم باراك له بارهى عیراق دورن له راستییهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق رایگهیاند، هەڕەشەکانی ئیسرائیل دژی عیراق، لوبنان و سوریا درێژهى ههیه، دهشڵێت، لێدوانەکانی تۆم باراک لەبارەی عیراق دوورە لەڕاستی.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگهیاند "عێراق زیاتر لە هەموو وڵاتانی ناوچە کەوتوهتە ژێر کاریگەریی ناکۆکییە ناوچەییەکان".
هەروەها "هۆشداریی بە لایەنە بیانییەکان بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دا، هەندێک وڵات حەز به سەرکەوتنی لایەنێکی دیار لە دەوڵەتی عیراق دەکەن، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەوبارەیە لە لایەن خود عیراقییەکانەوە دەدرێت".
باسى لهوهشكرد "لێدوانەکانی تۆم باراک، نێردهى ئهمهریكا بۆ كاروبارى سوریا، لەبارەی عیراق لەگەڵ واقیعی ئەم وڵاتە دوره له راستییهوه".
ع
بیروڕا


