تەندروستی

سودە گرنگه‌کانی مێخەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودە گرنگه‌کانی مێخەک

مه‌ودا میدیا-

مێخەک یەکێکە لەو رووەکانەی پێکهاتەی دەوڵەمەندی تێدایە و بڕێكی زۆر لە ریشاڵ، ڤیتامین، کانزا و بەها خۆراکییەکانی تێدایە، مێخەک یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین بەهاراتەکانی جیهان.

لەکۆندا لەبەر گرانی نرخەکەی تەنها پاشا و ودەوڵەمەندەکان دەیانتوانی بەکاریبهێنن، مێخەک زیاتر لە 3000 ساڵە هاوڕێی مرۆڤە و لەجەزیرەی ملووک لە ئەندەنووسیا و باشووری فلیپین ده‌چێنریت.

ئەمەش دیارترین سودەکانی مێخەکە:

٭گەدە پاک دەکاتەوە.
٭چارەسەری برینی گەدە دەکات.
٭ئازاری سەر و ددان کەم دەکاتەوە.
٭کۆنەندامی بەرگریی بەهێز دەکات و لە شێرپەنچە دەمانپارێزیت.
٭سوڕی مانگانە رێک دەکاتەوە.
٭چارەسەری سکچوون دەکات.
٭شەکری ناو خوێنن هاوسەنگ دەکات.
٭کاریگەری لەسەر لابردنی بۆنی ناخوشی دەم هەیە.
٭باشترین یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش.
٭ئاستی گەشانەوەی موی زیاد لەش رادەگرێت.
٭لەزستاندا لەسەرمابوون و توشبوون بەئەنفلۆنزا دەتپارێزیت.

ع
Qaiwan
Qaiwan