عیراقی
ژمارەی جیابوونەوەی هاوسەران بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی دووەم (11) جگە لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند "مانگی تشرینی دووەم 26 هەزار و 129 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکان تۆمارکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مانگی رابردوو لە پارێزگاکانی عیراق پێنج هەزار و 805 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، جگە لە هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "لە دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا/ رەسافە سێ ههزار و 961 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە لە بەرانبەردا ههزار و 239 حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکراوە".
ب ح

بیروڕا