کوردستانی
لەمساڵدا زیاتر لە 31 هەزار کەس هەرێم و عیراقیان جێهێشتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاماری کۆچبەران و قوربانیانی رێگای کۆچی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە رایگەیاند "لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا 794 هەزار و 853 کۆچبەری کورد و عیراقی داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا 355 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوەو چارەنووسی 250 کۆچبەریش لە رێگاکانی کۆچ نادیارە کە کۆی قوربانییەکان 605 کۆچبەرن".
ئەوەشی خستەڕوو "لەمساڵ 31 هەزار و 455 كەس لە عیراق و هەرێمی كوردستانەوە كۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا كردووە و لەو رێژەیەش 10 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوەو چارەنووسی دوو کۆچبەریش نادیارە".
ب ح

بیروڕا