کوردستانی
كاروان گەزنەیی: یەکێتی دەیەوێت هاوبەشی راستەقینە بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد تەنها پۆستێک نەبووەتە گرێکوێرەی پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی دەیەوێت هاوبەشی راستەقینەی حکومڕانی هەرێمی کوردستان بێت.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند "یاداشتێکیان بۆ گفتوگۆ و رێککەوتن پێشکەش بە پارتی کردووە و پاشەکشە لە هیچ خاڵێکی یاداشتەکە ناکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو پۆستانەی کە بە مافی خۆیانی دەزانن وەک بەرکەوتەی هەڵبژاردن، مافی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و تەنازوولی لێناکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا یەکێتی و پارتی لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورە و پێکهێنانی دوو حکومەتدان، تاوەکو ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەدەستبهێنن و پێویستیان بە یەکهەڵوێست و یەکڕیزیی هەیە".
ب ح

بیروڕا