کوردستانی

عەلی حەمەساڵح: حکومەتی هەرێم 75 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: حکومەتی هەرێم 75 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی تشرینی دووەم (11) و کانوونی یەکەم (12) لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " بۆ ناردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10) بەغدا چاوەڕێی 120 ملیار دینارەکەی هەرێم دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم 120 ملیارەکەی رادەستی بەغدا نەکردووە و بەدواداچوونیان کردووە و بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی 48 ملیاریان ئامادەیە و چاوەڕێی فەرمانن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر یەکشەممە یان دووشەممە حکومەتی هەرێم 120 ملیارەکە رادەست بکات، بەغدا لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی مانگی (10) رەوانە دەکات، ئەگەرنا مووچەی مانگی دەکەوێتە ساڵی داهاتوو".

باسی لەوەشکرد "هیچ ئەگەرێک بۆ مووچەی مانگەکانی (11) و (12) نییە کە بەپێی رێککەوتنی (2025/9/25) لەنێوان هەرێم و بەغدا، هەموو مانگێک هەناردەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام تاوەکو 12/27، حکومەتی هەرێم سێ مانگ نەوتیان رادەستی بەغدا کردووە و چوارجار داهاتی ناوخۆیان ناردووە لە بەرانبەردا بەغدا چوار مووچەی مانگەکانی (حەوت، هەشت، نۆ و 10)ی ناردووە".

وتیشی "بەرپرسیارێتی مووچەی مانگەکانی (11) و (12) لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، چونکە ئەم دوو مووچە هی پێش رێککەوتنی هەناردەی نەوتە لەگەڵ بەغدا ، بەڵام حکومەتی هەرێم لە نۆ مانگی ئەمساڵدا (75 ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و ئەگەر لە بەرمیلێک نەوت 10 دۆلار مابێتەوە (750 ملیۆن دۆلار) دەکات، لەم پارەیە یەک دینار نەدراوە بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan