ئابووری
مووچە بۆ 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەبڕدرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان بۆ بڕینەوەی مووچە و تۆمارکردنی خاوەن پێداویستی نوێ لە لیستی مووچەی مانگانە لەگەڵ بەغدا بەردەوامە.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند "ناو و پشکنینی 13 هەزار و 120 کەسیان بردووەتە بەغدا و دوایانکردووە مووچەی مانگانەیان بۆ ببڕدرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوو مانگە نووسراو لە بەغداوە گەڕاوەتەوە کە داوای دیاریکردنەوەی بڕی پارەکەی کردووە تاوەکو لە بودجەی 2026دا، تەرخانی داراییان بۆ بکرێت".
ب ح

بیروڕا