کوردستانی
پارتی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەود میدیا-
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆبووەوە و ئاشکرایکرد بە باشی نازانن گفتوگۆی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەکانی حکومەتی هەرێم و فیدراڵ تێکەڵاو بکرێت.
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند "پێویستە پرسی هەرێم چارەسەر بکەن دواتر هەنگاوی پێویست و هاوبەش بنێن بۆ بەغدا و شاندەکەیان دەستبەکار بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " دەرگاى گفتوگۆیان بۆ رێککەوتن بەپێی ئەنجامەکان و ئیستحقاقاتى هەڵبژاردن کراوەیە و دەبێ رێز لە دەنگ و متمانەى خەڵکى کوردستان بگیرێت ".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بە یەکدەنگ و یەکڕیزیی وەکو نەتەوەی کورد لە بەغدا گفتوگۆ بکرێت نەک وەکو پارتی سیاسی، لەگەڵ برایانی شیعە و سوننە شەریکی راستەقینەی حکومڕانی عیراق بن".
ب ح

بیروڕا