گێتی

داعش لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەرپرسیارێتی وەرگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا بەرپرسیارێتی وەرگرتووە
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد دزەکردنی ئەندامانی داعش  و گرووپە چەکدارەکانی تر بۆ ناو وەزارەتی ناوخۆی سوریا، هەڕەشەکانی سەر کورد و مەترسی کۆمەڵکوژکردنی پێکهاتەکان لە سوریای داهاتوودا دروست دەکات.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "ئەحمەد شەرع گرووپە چەکدارەکان وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنێت و کەسانی وەک ئەبو فازل و ئەبو عەمشە کە مێژوویەکی پڕ لە تاوانیان هەیە لە عەفرین ، بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کورد دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بوونی کەسانی توندڕەو لە هەر پێکهاتەیەکی سەربازیی سووریا لە داهاتوودا مەترسییەکی گەورەیە، چونکە ئەو کەسانە بە چاوی نەفرەتەوە لە نەتەوەی کورد دەڕوانن، لەم نێوەندەشدا  داعش لە جومگە هەستیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتیی سووریادا جێگیر بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەسەدە دەیەوێت لە سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو لەسەر بنەمای هاوبەشی بەشداربێت، نەک سوپایەک ببێتەهۆی دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژیی کورد و عەلەوی و دروزییەکان لە سوریای نوێ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan