عیراقی

ئاماری کۆتایی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عیراق بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری کۆتایی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

خۆپیشاندانەکانی عیراق بەردەوامی هەیە و كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عیراقیش ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانە ئاشكرادەكات کە کوژراون لەماوەی چوار مانگی خۆپیشاندانەكاندا.

كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند "لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019وە تاوەكو ئێستا 543 خۆپیشاندەر لەسەرانسەری عیراق كوژراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "276 خۆپیشاندەر لەشاری بەغدابوون و 17 لەكوژراوەكانیش لەهێزە ئەمنیەكانن، ئەوانی دیکەش لە شارە جیاوازکانی دیکەی عیراق بوون".

جێگای ئاماژەیەوە، ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندان لە شارە جیاوازەکانی عیراق بەردەوامی هەیە و لەم ماوەیەشدا بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار هەبووە.
Qaiwan
Qaiwan