کوردستانی
لەسەر کیشەی زەویوزار چوار کەس کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی کێشە لەسەر پووش و پاوانەکانی چەمەبسمیلای گوندی خاڵەبەگ لەسنووی قەزای رزگاری سێ براو ئامۆزایەکیان پێکەوە کوژران و دوو برای تریان برینداربوون.
جەمال شەهید مام ساڵح، قائیمقامی رزگاری بە مەودا میدیای راگەیاند "شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی خاڵەبەگی سەربە قەزاکەیان بووە کە تێیدا چوار کەس کوژران و دوو کەسی تر برینداربوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بریندارەکان بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمی کوژراوەکانیش دەبرێنە پزیشکی دادوەریی کەلار، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی تووندیان گرتووەتەبەر".
لای خۆیەوە نەخۆشخانەی شەهید هەژار رایگەیاند "لە ئەنجامی شەڕ و بەکارهێنانی چەک تەرمی چوار کەس و دوو برینداری رووداوەکەی قەزای رزگاری رەوانەی نەخۆشخانەکەیان کراون".
کەسێک لە بنەماڵەی کوژراوەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "کوژراوەکان بەناوەکانی (فەریدون، فەرهاد و بێستون حەسەن قادر برای یەکترن و نەوزاد کە ئامۆزا و زاوای کوژراوەکانە) هەردوو بنەماڵەکە خاڵۆزا و پورزای یەکترن و کێشەکەش لەسەر پووش و پاوانی گوندەکە بووە و پێشتر چەند جارێک کێشە لەنێوانیان روویداوە و دواتر ئاشت بوونەتەوە".
وێنەی سێ لە کوژراوەکان:

ب ح
بیروڕا