کوردستانی

كەشوهەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشوهەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

كەشناسیی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێ  ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور، خێرای با  مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )كم/س. 

سه‌باره‌ت به‌ سبەینێ یەكشەممەش ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیيكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35  
سلێمانی: 33  
دهۆك: 34 
كەركوك: 38
هەڵەبجە: 34 
زاخۆ: 35 
سۆران: 31
حاجی ئۆمەران: 23
گەرمیان: 38

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە