ئابووری

سبه‌ینێ ده‌ستده‌كرێت به‌ ئه‌نجامدانى رێککارەکانی ناردنی پارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ ده‌ستده‌كرێت به‌ ئه‌نجامدانى رێککارەکانی ناردنی پارە

 مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق، بڕیاریداوه‌ سبه‌ینێ رۆژی چوارشەممە ده‌ستبكرێت به‌ ئه‌نجامدانى رێککارەکانی ناردنی پارە بۆ هه‌رێمى كوردستان، بۆ دابه‌شكردنى مووچەی مانگی چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكرد "ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، داوای لە فەرمانگەی ژمێرکاریی کردووە، پارە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

راشیگه‌یاند "دوای وردبینیکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوتووە ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مانگی نیسان پێویستە، زیاترە لەو بڕەی بۆ مووچەی مانگی ئازار نێردراوە".

سه‌باره‌ت بەوەی تاوەکو چەند پرسی بە بانکیکردنی مووچە رێگرە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران، سەرچاوەکەی بۆ کەناڵ8 ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "بڕیاربوو مووچەی مانگی نیسان نەنێردرێت، تاوەکو بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران دەستپێدەکات، دواتر بڕیاردراوە بۆ مانگی نیسانیش مووچە بنێردرێت، بەڵام بۆ مانگی داهاتوو ئەوە کراوەتە مەرج کە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە دەبێت دەستیپێکردبێت، پاشان پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب