عیراقی
هاكان فیدان: هه‌سه‌ده‌ش چهكدابنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی تورکیا له به‌غدا رایگه‌یاند، پێویسته په‌كه‌كه له عیراق و هه‌سه‌ده‌ش له سوریا چهكبكرێن.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتای عیراقیی لە بەغدا رایگه‌یاند "وڵاتانی ناوچە دەبێت لە بەراببەر گۆڕانکارییەکانی ئێستادا یەکگرتوو بن و بەبێ پشتبەستن بە ئەکتەرانی دەرەوە، رێگەچارەی بنەڕەتی بۆ قەیرانەکانی ئێستا بدۆزنەوە".
وتیشى "راگەیاندنی پەکەکە سەبارەت بە دەستهەڵگرتن لە هەڵمەتی سەربازیی و چەکدانان لە خۆیدا هەنگاوێکی گرنگە و ئەم بابەتە دەبێ لە سوریا و عیراقیش ئەنجامبدرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى رابردوو، په‌كه‌كه له باكورى كوردستان چه‌كداره‌كانى كشانده‌وه بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
ع
بیروڕا


