کوردستانی

36 كەس بونەتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


36 كەس بونەتە قوربانی
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی یەك هەفتەدا لە سنوری پارێزگاكە 15 رووداوی هاتووچۆ رویداوەو ژمارەیەك هاوڵاتی بونەتە قوربانی.

بەپێی ئامارەكە لە سنوری شاری سلێمانی بە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و دوكان و چەمچەماڵ و دەربەندیخان 15 رووداوی هاتووچۆ تۆماركراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە "بەهۆی ئەو رووداوانەوە 36 كەس برینداربوون و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە".

بەپێی ئامارەكان ساڵانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنیا بەرووداوی هاتووچۆ زیاتر لە 150 كەس گیان لەدەستدەدەن و زیاتر لە هەزار كەسیش برینداردەبن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

عەجاج، لە جەللادەوە بۆ قوربانی

لەلایەن سمکۆ سابیر


News

سوریای شەرع دەبێتە دۆستی راستەقینەی ئەمریکا؟

لەلایەن کارزان عەبدولڕەحمان