ئابووری
هاوڵاتییان ده‌ستیانكردووه به فرۆشتنى زێڕ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌و دابه‌زینه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو، هاوكات هه‌رزانبوونى نرخى لیره‌ى خلیجى و مسقاڵى ئاڵتوون، ئه‌مه وایكردووه كه هاوڵاتییان ده‌ستبكه‌ن به فرۆشتنى زێڕه‌كانیان.
له ماوه‌ى رابردوو به‌شێك له هاوڵاتییان ئه‌و زێڕ و لیرانه‌ى كه كڕیبویان ئێستا ده‌ستیان به فرۆشتنه‌وه‌ى كردووه هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ترسیان له‌وه هه‌یه نرخى زێڕ له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه كه دوو هه‌فته‌یه دابه‌زینى تۆماركردووه، زیاتر دابه‌زێت.
ره‌حمان سدیق، زێڕینگه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دوو هه‌فته‌یه خه‌ڵك زێڕه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌و لیره خلیجیانه ده‌فرۆشن كه كڕیویانه له ماوه‌ى رابردوو، ترسیان هه‌یه نرخى ئاڵتوون زیاتر دابه‌زێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌مه دۆخێكى قورسه، خه‌ڵك بۆ قازانج ئه‌و كاره‌یان له رابردوو كردووه، ئێستا ده‌ترسن زیاتر دابه‌زێت بۆیه ده‌یكڕن، بازاڕیش ئه‌و جه‌نحاڵییه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردووى نه‌ماوه و له‌رووى نرخه و كڕین و فرۆشتنه‌وه به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه ده‌ڕوات".
ع
بیروڕا


